بڵند ئیسماعیل: پڕۆژەکەی پارتی بۆ حكوومهتی داهاتووی عێراق ئامادهیه
پارتی دیموکراتی کوردستان لە چوارچێوەی پڕۆژەیەک داواکاریی خۆی بۆ بەشداری لە حکوومەتی داھاتووی عێراق ئامادە کردووە و بەرپرسێکی پارتییش ڕایدهگهێنێت: پڕۆژەکەمان گشتگیرە و داوا دەکەین لایەنەکانی دیکەش بەشدار بن.
بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی 16ی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: سەردانی شاندی پارتی بۆ بەغدا سروشتییە وەک لایەنێکی سیاسی، ئەوە نابێتە بەدیلی ئەوەی پارتی و یەکێتی کۆبوونەوە نەکەن و بە پڕۆژەی ھاوبەش سەردانی بەغدا نەکەن، شاندی یەکێتی بەتەنیا دەچێتە بەغدا و شاندی ئێمەیش دەچێت، بەپێچەوانەوە شاندی لایەنە سوننە و شیعەکانیش بە جیا دێنە ھەرێمی کوردستان.
راشیدهگهێنێت: ئەوەی لای ئێمە گرینگە وەک پارتی، ئێمە ڕژدین لەسەر ئەوەی لەگەڵ برادەرانی یەکێتی و لایەنەکانی دیکەش بە یەک پڕۆژەوە بچینە بەغدا، واتە پڕۆژەیەکی ھاوبەشی کوردستانی ھەبێت.
بلند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی 16ی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: پڕۆژەی پارتی ئامادەیە بۆ دانوستان لەگەڵ بەغدا، ئێمە دەمانەوێت پڕۆژەکەمان دەوڵەمەند بێت و لایەنی دیکەش بەشداریی تێدا بکەن، ئەگەر ئەوانیش پڕۆژەیان ھەبێت، چونکە پڕۆژەی پارتی گشتگیرە و ھەموو مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستانی تێدایە بۆ ئەوەی لە حکوومەتی ئایندەدا بچێتە واری جێبەجێکردنەوە.