ئۆکرانیا، ئۆرشەلیمی وەک پایتەختی ئیسرائیل بەفەرمی ناسی

نوێنەری ئۆکرانیا لە ئیسرائیل ڕایگەیاند ، وڵاتەکەی ، ئۆرشەلیم وەک پایتەختی فەرمی ئیسرائیل دەناسێت و ئۆفیسی نوێنەرایەتیی سیاسیی خۆی لەوێ دەکاتەوە .

بە پێی ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی ڕاگەیاندنەکانی ئیسرائیل ، یوگن کورنیچووک ، نوێنەری ئۆکرانیا لە ” تل ئەڤیو ” ڕاگەیاندووە بەم زوانە ئۆکرانیا  ئۆفیسی نوێنەرایەتی فەرمی خۆی لە ئۆرشەلیم دەکاتەوە و لە کاتی مەراسیمی کردنەوەیدا سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا بەشداری تێدا دەکات .

ئەو ڕاگەیاندراوەی ئۆکرانیا هاوکاتە لە گەڵ سی ساڵەی ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکانی لە گەڵ ئیسرائیل .

سەرچاو .dw

Back to top button