کەرکوک : دوو تیرۆریست دەستگیر کران

 

لە ڕاگەیاندراوێکدا شانەی راگەیاندنی ئەمنیی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند ، توانیویانە دوو تیرۆریستی سەر بە پاشماوەکانی داعش دەستگیر بکەن .

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە ، ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیی و بە ھاوبەشی لەگەڵ ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی سەربە وەزارەتی ناوخۆ، ئۆپەراسیۆنێکیان لە سنووری ناحیەی رەشاد باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک ئەنجامداوەو توانیوایانە دوو تیرۆریست دەستگیر بکەن .
تیرۆریستەکان بە پێی ماددەی چواری تیرۆرداوا کرابوون و لە ئێستادا دۆسیەی لێکۆڵینەوەیان بۆ پێکهێندراوە .

Back to top button