هێرش کرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 19/12/2021، جارێکی دیکە بە کاتیۆشا هێرشکرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا.

شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا به‌دوو مووشه‌ك له‌ جۆری كاتیوشا كراوه‌ته‌ ئامانج و توانراوه‌ مووشه‌كێك له‌لایه‌ن سیسته‌می سیرام-ی به‌رگری ئه‌مریكی، بخرێته‌وه‌ خواره‌وه‌و ئه‌وه‌ی دیكه‌شیان له‌نزیك گۆڕه‌پانی ئاهه‌نگه‌كان كه‌وتۆته‌ خواره‌وه‌.

شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق روونیشیكردۆته‌وه‌ كه‌ هێرشه‌كه‌ زیانی گیانی نه‌بووه‌و ته‌نها زیانی ماددی به‌ دوو ئۆتۆمبێل گه‌یاندووه‌.

هه‌ر له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ هاتووه‌ كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌ستیان به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ و ده‌ست نیشانكردنی شوێنی هه‌ڵدانی سه‌كۆی مووشه‌كه‌كان كردووه‌.

یەکێک لە کاتیۆشاکان لە نزیک باڵیۆزخانە بەر زەوی کەوتووە و زیانی بە چەند ئۆتۆمبێلێک گەیاندووە
Back to top button