خشتەی دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەت و شوێنەکان راگه‌یاندرا
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان خشته‌ی مووچه‌ی ته‌واوی شوێن و وه‌زاره‌ته‌كانی راگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی دارایی رایدهگهێنێت: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 19ى 12ى 2021 ، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و وەزارەتی کارەبا دابەش دەکرێت.
راشیگه‌یاند: بۆ سبه‌ی دووشه‌ممه 20 ى 12ى 2021، مووچەی سەرۆکایەتی ھەرێم و سەرۆکایەتی پەرڵەمان و ئەنجوومەنی وەزیران و خانه‌نشینی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
وەزارەتی دارایی ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: بۆ رۆژی سێ شەممە 21ى 12ى 2021 مووچەی مانگی ١١ی خانەنشینی شارستانی دابەش دەکرێت.
راشیدهگهیهنن: به دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه كۆتایی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 11 دێت.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر به‌ڵێنی خۆی، 30 ڕۆژ جارێك مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان دابه‌ش ده‌كات، به‌ڵام دواكه‌وتنی بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك وه‌ك به‌رپرسانی حكوومه‌ت ده‌ڵێن، پێوه‌ندی به نه‌گه‌یشتنی 200 ملیار دیناره‌كه‌ی به‌غداوه هه‌یه.