كه‌شناسی هه‌رێم: به‌فر و باران بارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی راگه‌یاند.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 19ى 12ى 2021 ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌:  له‌ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ئاسمان له‌نێوان نیمچه‌هه‌ور بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارینى پرووشكه‌باران له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كاندا هه‌یه‌.

کەشناسی ھەرێمی کوردستان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، كه‌ سبه‌ی دووشه‌ممه‌ 20ى 12ى 2021 ، له‌ ته‌واوی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ئاسمان هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، له‌ كاته‌كانى دواى نیوه‌ڕۆ بارانبارین ده‌ست پێده‌كات، ئه‌گه‌رى به‌فربارینیش له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كاندا هه‌یه‌، ئه‌گه‌رى دروستبوونى هه‌وره‌تریشقه‌ش هه‌یه‌.

Back to top button