كەمپینێكی گەورە بۆ هاوكاریی لێقەوماوانی لافاوەكە ڕاگەیەنرا
لەلایەن سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی كوردستان، كەمپینێك بۆ هاوكاریی لێقەوماوانی لافاوەكەی هەولێر راگەیەنرا، لە دەستپێكی كەمپینەكەش 600 ملیۆن دینار كۆ كرایەوە.
ئەمڕۆ یەكشەممە، محەمەد شوكری سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرای كردووە، كەمپینێك بۆ هاوكاریی لێقەوماوانی لافاوەكەی هەولێر لەلایەن دەستەی وەبەرهێنان راگەیەنرا، لە دەستپێكی كەمپینەكەش 600 ملیۆن دینار كۆكرایەوە.
سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی كوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی فراوان لەگەڵ وەبەرهێنەرانی كوردستان دەكەین، تێیدا كەمپینێك بۆ هاوكاریكردنی لێقەوماوان و زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی هەولێر رادەگەیەنین.
باس لەوەش كراوە، پێش راگەیاندنی كەمپینەكە، كۆمپانیای ساوس كوردستان، بڕی 300 ملیۆن دیناری وەك هاوكاری بۆ كەمپینەكە دابین كردووە، وەبەرهێنەرێكی تریش 300 ملیۆن دیناری دابین كردووە.
سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان، داوا لە وەبەرهێنەران دەكات ئەم كەمپینە هەڵمەتێكی نیشتمانییە و بەهانای لێقەوماوان بچن، دەستی یارمەتی و هاوكارییان بۆ درێژ بكەن.