پارەیەكی زۆر لە بانكێكی سلێمانی هەیە و نەگەڕێندراوەتەوە بۆ خەزێنەی حكوومەت..به گهڕاندنهوهى كورتهێنانی مووچە چارەسەر دەكرێت
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان ئهوهى ئاشكرا كرد كه، پارەیەكی زۆر لە بانكێكی سلێمانی هەیە كە ئەگەر بۆ خەزێنەی گشتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بگەڕێندرێتەوە، كورتهێنانی مووچە چارەسەر دەكرێت.
له كۆنفرانسێكى رۆژنامهوانيدا كه ئهمرۆ يهكشهممه له پهرلهمانى كوردستان ئهنجامى دا، د. شێركۆ جەودەت، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان رای گەیاند، بڕیاربوو لەگەڵ هەریەك لە وەزیرانی دارایی و سامانە سرووشتییەكان كۆببنەوە، بەڵام لەبەر ئەوەی وەزیری سامانە سرووشتییەكان بۆ چارەسەری تەندروستی لە دەرەوەیە و وەزیری داراییش نەچووەتە دانیشتنەكە، لەگەڵ بەڕێوەبەرانی گشتیی هەردوو وەزارەت كۆبوونەتەوە.
شێركۆ جەودەت گوتى ، ” بۆمان دەركەوتووە هەندێك پارەی یەدەگ لە بانكی سلێمانی هەیە كە نازانن بڕەكەی چەندە، بەڵام ئەگەر ئەو پارەیە بۆ خەزێنەی گشتی بگەڕێندرێتەوە، كورتهێنانی مووچە چارەسەر دەكرا“.
سهرۆكى فراكسيۆنى يهكگرتووه له كۆنگره رۆژنامهوانيهكهيدا داواى كرد بڕی ئەو پارەیان بۆ ئاشكرا بكرێت.
گوتيشى:” زانیومانە زۆرترین كۆمپانیا لە سلێمانی هەن كە دەسەڵاتیان زۆرە و هیچ باجێك بە حكوومەت نادەن، جگە لەوەی سەدان كۆمپانیاش لە بواری نەوتیدا كار دەكەن و باج نادەن.
س: باسنيوز