پارێزگاى هه‌ولێر: وه‌زاره‌تى ناوخۆ فه‌رمانێكى له به‌رژه‌وه‌ندیی زیانلێكه‌وتوانی لافاوه‌كه ده‌ركرد
پارێزگای هه‌ولێر رايده‌گه‌ينێت: هاووڵاتیان و زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی هەولێر ئاگادار ده‌كاته‌وه هه‌ر ناسنامه و پێناس و ڕسووماتێكیان ون كردبێ، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ تێچوویه‌ك بده‌ن، بۆیان ده‌رده‌هێندرێته‌وه.
له ڕاگه‌یاندراوێكدا، كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 19/12/2021، پارێزگای هه‌ولێر، بڵاو يكردهوه و وێنه‌يه‌كى ده‌ست ده‌زگاى ميديايى خواكوڕك كه‌تووه تێیدا هاتووه: سەرجەم هاووڵاتیان و زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی هەولێر ئاگادار دەکەینەوە، کە لەسەر فەرمانی وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەر هاوڵاتییەک، ساڵیانه یان مۆڵه‌تی شۆفێری و تابلۆكانی ئۆتۆمبێڵهکەى، یانیش تاپۆى خانوو و گرێبەستى هاوسەرگیرى، یان ناسنامەى بارى شارساتنى و ڕەگەزنامە و پاسەپۆرت و کارتى نیشتمانى، کارتى زانیاری، پسوولەى خۆراک و هەر بەڵگەنامەیەکى تر‌ى فەرمیى حکوومى به‌هۆی لافاوه‌وه ون بووە، یان زیانى پێگەیشتووە و تێکچووه، قەرەبوو دەکرێتەوە بەبێ ئەوەی هیچ تێچوویەک بدات،”
سه‌باره‌ت به مهرجهكانىيش پارێزگاى هه‌ولێر روونى كردۆته‌وه:” بە مەرجێک لە کاتی سەردانیکردنیان بۆ فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکان پشتگیرییەکی ناحیە یان قائیمقامیەتەکان و بەڕێوەبەرایەتیی قەیرانەکانى لە پارێزگای هەولێرى پێبێت و تێیدا دیاری بکرێت کە زیانەکان بەهۆی لافاوەوە بووە.