وێنه‌ی ئه‌فسه‌رێكی په‌كه‌كه له شه‌نگال، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌هه‌ژێنێت
خواكوڕك
وێنه‌ی به‌رپرسێكی هێزه‌كانی په‌كه‌كه له‌شه‌نگال كه به یه‌به‌شه ناسراون، له نووسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی كه له پشتییه‌وه ئاڵای عێراق و له‌سه‌ر شانیشی ئاڵای عێراق دانراوه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی فراوان ده‌نگی داوه‌ته‌وه.
وێنه‌كه ئه‌وه ده‌رده‌خات كه په‌كه‌كه له شنگال سه‌ر به حكومه‌تی عێراقن و هه‌وڵده‌ده‌ن شه‌نگال و ناوچه‌كه له‌چێر هه‌ژموونی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و مالیكی بمێنێته‌وه كه ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن.
په‌كه‌كه له شه‌نگال ناوچه‌یه‌كی ستراتیژی له‌نێوان كوردستانی باشوور و كوردستانی رۆژئاوا داگیركردووه و به‌رده‌وام له رێگه‌ی به‌یاننامه‌كانیاوه داواده‌كات شه‌نگال بكرێته كانتۆنی سه‌ربه‌خۆ یان بگه‌ڕێنرێته‌وه سه‌ر عێراق.
پێشتر سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌به‌شه له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌ڤزیۆنی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی “افاق”ی سه‌ر به نووری مالیكی گوتی، “پێویسته ڕووبه‌ڕووی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ببینه‌وه و ئه‌وانه چه‌ته‌ن”. دواتر له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حزبوڵای عێراق كۆبوونه‌وه و دووپاتیان له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی و قوربانیدان بۆ پاراستنی یه‌كێتی و یه‌كگرتوویی خاكی عێراق كرده‌وه.