كهشناسى: پلەی گەرما بۆ ژێر سفر نزم دەبێتەوە
كهشناسى ههرێم رايدهگهينێت: قۆناغێکی دیکەی شەپۆلی بەفر و بارانبارین هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت.
لە راگەیەندراوێکدا بهشى پێشبينيهكان له بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەداوە: “قۆناغى دووەمى کاریگەرى ئەو شەپۆلەى رووى لە ناوچەکەمان کردووە، لە سبەى دووشەممەوە چالاک دەبێتەوە. رۆژى دووشەممە لە دواى نیوەڕۆ بارانبارین دەست پێدەکاتەوە، لە کاتەکانى شەودا بارانبارین زیاتر دەبێت و بارانى مامناوەندو هەندێ جار لێزمە باران دەبێت”.
کەشناسی ههرێم راشیگەیاند: “بەرەبەیانى رۆژى سێشەممە ئاستى دابارین زیاتر دەبێت. لەگەڵ هاتنى کاریگەرى ئەم شەپۆلە بارستە هەوایەکى سارد روو لە ناوچەکەمان دەکات و بەفریش دەبارێت، پاشان کاریگەرى ئەم بارستە هەوایە ساردە زیاد دەکات و ئاستى بەفربارین زیاتر دەبێت و زۆربەى ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفرى دەبێت. بەفر و بارانبارین تا رۆژى چوارشەممە بەردەوامى دەبێت و هەندێ کات تەم دروست دەبێت و مەوداى بینین کەم دەکاتەوە. کاریگەرى ئەم شەپۆلە لە رۆژى پێنج شەممە کۆتاى دێت”.
کەشناسی ئەوەی خستووەتەڕوو: “نزم بوونەوەى پلەکانى گەرما بەردەوامى دەبێت پێنج شەممە و هەینى لە ناوچە شاخاوییەکان پلەی گەرما بۆ ژێر سفر نزم دەبێتەوە و لە سەنتەرى پارێزگاکان لە سفر پلەى سیلیزى نزیک دەبێتەوە”.
وەک کەشناسی راشيگهياندووه، لهگهل هاتنى ئهو شهپۆله هۆشدارى لهسهر كاريگهرى ئهو شهپۆڵه بڵاو دهكهينهوه.
ئهوهش خراوهتهڕوو، لە ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر ئاستى دابارینی بەفر زیاتر دەبێت لە چاو ناوچەکانى تر.