بۆمبێك بە کاروانێکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا تەقییەوە

ئاڕ تی عەرەبی لە رێگای پەیامنێرێکی لە عێراق ڕۆژی یەکشەممە بڵاویکردەوە:” كاروانێکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە پارێزگای ئەنباری ڕۆژئاوا کرایە ئامانج.”

پەیامنێرەکە رای گەیاند”لە فەلوجەی سەر بە پارێزگای ئەنبار بۆمبێك بە کاروانێکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا تەقییەوە کە کەرەستەی سەربازی بۆ هێزە عێراقییەکان دەگوازیەوە.”

گوتیشی:” تەقینەوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.”

 

س:ئاڕتی عەرەبی

Back to top button