كونسوڵخانه‌ى ئه‌مريكا: لەم کاتە ناخۆشانەدا, ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەگەڵ خەڵکی ھەرێمی کوردستان دایە

كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر هاوخه‌می بۆ كه‌سوكاری قوربانیانی لافاوه‌كه‌ی شاری هه‌ولێر ده‌ربڕی.
له پۆستێكیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك،كونسوڵخانه‌ى ئه‌مريكا له هه‌ولێر به زمانی كوردی نووسیویه‌تی: “بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی قوربانییانی لافاوەکەی ھەولێرمان پێگەیشت. گیان لەدەستدان و نەمانی گوزەران وێرانکەرە.
كونسوڵخانه‌كه پرسە و سەرەخۆشی خۆيان لە خێزانی قوربانییان و ئەوانەشی کە بەر لافاوەکە کەوتون دەکەن”.
كونسوڵخانه‌ى ئه‌مريكا له هه‌ولێر هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: “لەم کاتە ناخۆشانەدا, ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەگەڵ خەڵکی ھەرێمی کوردستان دایە”.