کۆرۆنای نوێی ئۆمیکرۆن ، گەیشتە ئێران ، داوای کەرەنتین دەکرێت

 

وەزارەتی تەندرووستیی ئێران ، پشتڕاستی دەکاتەوە ، یەکەم دیاردەی کۆرۆنای ، ئۆمیکرۆن ، لە ئێران دەستنیشان کراوە .

هاوکات بەرپرسی ئەنجومەنی زانستیی کۆرۆنا لە ئێران هۆشداری دەدات و داوا دەکات یاسای کەرەنتین بچێتە بواری جێبەجێکردن ، چونکە لە ماوەی یەک مانگدا  سەراسەری ئێران دەتەنێت .

 

هاوکات دکتۆر محەممەد مەهدی گویا بەرپرسی باڵای وەزارەتی تەندرووستیی ئێران ڕایگەیاندووە ، ڤاکسینی کۆرۆنای ئێرانی توانای بەرگریی ئۆمیکرۆنی نییەو ئەگەری روودانی کارەساتی مرۆیی لە ئێران لە ئارا دایە .

سەرچاوە ، RFI

Back to top button