گرووپێکی چەکداری شیعە ، هێرشکردنەسەر باڵێوزخانەی ئەمریکایان گرتە ئەستۆ

 

لە دوای ئەوەی دوێنێ ، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا کرایە ئامانجی مووشەکی، گرووپیكی چەکداری نوێی شیعە ئەو هێرشە دەگرێت ئەستۆو هاوکاتیش هەڕەشە دەکەن بۆ ئەنجامدانی کردەوەی دیکەی تیرۆریستی .

 

گرووپی ( لیوای فاتح خەیبەر ) ئەو گرووپێکی تازەی چەکداری شیعەن و داوای کشانەوەی یەکجاریی هێزەکانی ئەمریکا دەکەن لە عێراق .

 

لە بەیاننامەیەکدا ویڕای گرتنە ئەستۆی هێرشەکەی دوێنێ لە ناوچەی سەوزی بەغدا ، هەڕەشە دەکەن بۆ ئەنجامدانی کردەوەی چەکداری و تەقاندنەوەی هەموو بنکەکانی ئەمریکی لە عێراق و داوای دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکی دەکەن لە عێراق

 

هاوکات یەحیا رەسوڵ، گوتەبێژى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانى عێراق رایگەیاند، ئەو مووشەکانە لە نزیک شەقامى فەڵەستینەوە ئاڕاستەى ناوچەى سەوز کراون.

Back to top button