پرۆژە گەورەکەی بارسێلۆنا دەستپێدەکات

 

 

ئەو پرۆژەیە لە سەرداوای زۆرینەی ئەندامانی یانەی بارسێلۆنا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

پرۆژەی ئیسپای بارسا، بریتییە لە نۆژەنکردنەوەی یاریگەی کامپ نو بەشێوەیەکی سەردەمانە و بەرفراوانکردن و زیادکردنی چەندین بەشی دیکە لە چەند ساڵی داهاتوودا.

یانەی کەتەلۆنی راپرسییەکی لەسەر ئەم پرۆژەیە بۆ ئەندامانی ئەنجامدا و دەرکەوت کە 42.693 ئەندامی یانەکە دەنگیان بە بەڵێ بۆ ئەنجامدانی ئەو پرۆژە سەرنجڕاکێشە داوە، لە کاتێکدا 5.055 ئەندام پرۆژەکە رەتدەکەنەوە.

خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا، دوای راگەیاندنی ئەنجامەکانی ئەو راپرسییە، گوتی “لە ئێستاوە ئەوە بەرپرسیاریەتی خۆمانە، بە هەموو تواناکانمانەوە کاردەکەین بۆ بەدەستهێنانی باشترین پشتگیریی دارایی، بۆ ئەنجامدانی ئەو پرۆژە گەورەیە”.

 

Back to top button