لە سەر بڕیاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ماستەرپلانی نۆژەنکردنەوەی ئاوەرۆکانی هەولێر دەستپێدەکات
لافاوەکەی رۆژی هەینی هەولێر ، زیانی بە 2500 ماڵ گەیاندووە
بەهۆی بارینی 59 ملیمەتر باران لە نزیک کاتژمێرێکدا ، 2509 خێزان تووشی کارەسات بوون و ماڵەکانیان کەوتە ژێر لافاو ، 12 کەس گیانیان لە دەستدا .
لە دوای لێکۆڵینەوەان دەرکەوتووە تا ئێستا هیچ بازرگانێک کە پرۆژەی نیشتەجێبوون دروستدەکات پرۆژەی تۆڕی ئاوو ئاوەڕۆی پشتێنەی ئاوی دەوری شاری لە بەرچاو نەگرتووە .
لەمبارەوە محەممەد شوکری، بەرپرسی دەستەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات ، “هیچ پرۆژەیەکی وەبەرهێنان پێشکێشی ئێمە نەکراوە، بەڵام پێش ئەم کارەساتە سروشتییە ، بابەتی رێکخستنەوەی ماستەرپلانی هەولێر و دووبارە دروستکردنەوەی ئاوەڕۆکان و سوود وەرگرتن لە ئاوە پیسەکان بۆ دروستکردنی چەند دەریاچەیەک لە دەوروبەری هەولێر ئێستا لە بەرنامەدایە لە نێوان دەستەی وەبەرهێنان، وەزارەتی شارەوانی و پارێزگای هەولێر، ئەوەش بە رێنوێنی و بڕیاری راستەوخۆی جەنابی سەرۆکوەزیران ئەم بابەتە جێبەجێ دەکرێت”.