بنكەكانی داعش بۆردومان كران

خانەی ڕاگەیاندنی ئاسایشی دەوڵەتی عێراق ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند كە بە فڕۆکەیەکی ئاسمانی عێراقی لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە بنكەكانی داعشی کردووەتە ئامانج
لەراگەیەنراوێکی ڕۆژنامەوانیدا هاتووە: “بە سەرپەرشتی و بەدواداچوونی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و بەپێی زانیارییەکانی دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی وەزارەتی ناوخۆ، فڕۆکەی هێزی ئاسمانی لە لایەن فڕۆکەی F_16 بنكەكانی داعشی لە ڕۆژھەڵاتی وڵات خاپور كرد
ھاوكات ڕایگەیاند ھێرشەكە بووە هۆی کوژرانی دوو ئەندامی چەتەکانی داعش”