وەزارەتی داد وەرگرتنی ڤاکسین دەکاتە مەرج

 

وەزارەتی داد لە بڵاوکراوەیەکدا ، مەرج بۆ کارمەندان و هاووڵاتیان دیاری دەکات و ئاماژە بەوە دەکات بە بێ وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا ناتوانن دەوام و بکەن و هاووڵاتیانیش ناتوانن سەردانی وەزارەت بکەن .

ئەو فەرمانە سەرەتای ساڵی 2022 دەچێتە بواری جبەجێکردن و هاوکات هەر هاووڵاتییەکیش ڤاکسینی وەرنەگرتبێ نابێ سەردانی وەزارەتی داد و فەرمانگەکانی سەر بەو وەزارەتە بکات

ئەو فەرمانە بە واژووی وەزیری دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان فرسەت ئەحمەد ڕاگەیاندراوەو لە رۆژی 1/1/2022 دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

 

لە گشتاندنی وەزارەتی داد ئەم سێ خاڵە خراونەتەڕوو:.

 

یەکەم: هەر فەرمانبەرێک لەهەر پلەو پۆستێک بێت ئەگەرتا 1/1/2022  ڤاکسینی  وەرنەگرتبێت، ناتوانێت پابەندبێت بەدەوامی  فەرمی.

 

دووەم: لەدوای 1/1/2022ـەوە  هیچ هاووڵاتییەک ناتوانێت سەردانی فەرمانگەکان بکات بە مەبەستی رایکردنی مامەڵەکانیان بەبێ وەرگرتنی ڤاکسین.

 

سێیەم: لە کاتی جێبەجێ نەکردنی  ئەم گشتاندنە، سەرۆک و بەرپرسی فەرمانگە  روبەرووی لێپێچینەوە دەبن.

گشتاندنی وەزارەتی داد

Back to top button