هێمن ههورامى: پارتى و يهكێتى لەسەر پێكهێنانی چوار لێژنە بۆ چارەسەركردنی چەند پرسێكی گرنگ ڕێككەوتوون
پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەسەر پێكهێنانی چوار لێژنە بۆ چارەسەركردنی چەند پرسێكی گرنگ ڕێككەوتوون و جێگرى سهرۆكى پهرلهمانى كوردستانيش ناوى لێژنهكان ئاشكرا دهكات.
ئهمرۆ دووشهممه، 20-12-2021، لە كۆنفرانسێكى رۆژنامهوانيدا، هێمن هەورامی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان باسى له ناوهڕۆكى دواين كۆبوونهوهى نێوان پارتى و يهكێتى و كرد و گوتى:” لە دوایین كۆبوونەوەی نێوانیاندا، پارتی و یەكێتی بۆ پێكهێنانی چوار لێژنە پێكهاتوون لهوانه: لێژنەیەك بە مەبەستی ئامادەكاری بۆ ئەوەی بە یەكڕیزی گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا بكرێت، لێژنەیەك لەبارەی دۆخی ئەمنیی ناوچە سنوورییەكان و بابەتی هەماهەنگیكردن لەگەڵ حكوومەتی عێراق و رووبەرووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش، لێژنەیەك بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشەی كۆمسیۆن و یاسای هەڵبژاردن و بابەتی دەستوور، لێژنەی چوارەمیش تایبەت بە لێكتێگەیشتن و كاری هاوبەشی هەردوو حزبەكە.
سهبارهت به پرسى دهستوورى ههرێمى كوردستانيش ههورامى گوتى،” هەندێك لایەن پێشتر گەرموگوڕ بوون بۆ بابەتی دەستووری هەرێمی كوردستان، بەڵام ئیستا ساردبوونەوە هەیە.”
جێگرى سهرۆكى پهرلهمانى كوردستان لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانیش رايگهياند:” لە ٦ی ١١ی ٢٠٢٢ ماوەی خولی ئێستای پەرلەمان تەواو دەبێ،پێویستە پێش ئەو ماوەیە وادەی هەڵبژاردن دیاری بكرێت“،
دهشلێت:” ئەگەر لایەنەكان دەیانەوێ هەڵبژاردن بكرێ، دەبێ لەسەر ئالیەتێك بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی بەردەم هەڵبژاردن رێك بكەون.