سوود و بهكارهێنانهكانی بیبهری تون
خواكوڕك
بەپێی لێكۆڵینەوەیەك كە لە وڵاتی هیند ئەنجامدراوە، بیبەری تون بۆ بەرگری كردن لە نەخۆشی شەكرە و هەروەها نەخۆشیەكانی دڵ بەسودە. لێكۆڵەرانی هیندی لەو بڕوایەدان كە لەداهاتودا بیبەری تون دەبێتە جێگرەوەی ئاسپرین یان بەشێوەیەكی هاوبەش لەگەڵ ئاسپرین بەكاردەهێنرێت.
ئەو لێكۆڵەرانە توێژینەوەیان لەسەر چالاكی چەند پێكهاتەیەكی ناو بیبەر كردووە و گەیشتونەتە ئەو ئەنجامەی كە ئەو پێكهاتانە سەرەڕایی دابەزاندنی رێژەی شەكری خوێن ئەنسۆلین، بەرگریش دەكات لەخەستبوونەوە و بەستنی خوێن.
جێی ئاماژەیە شەكرەی جۆری دوو و نەخۆشیەكانی دڵ لە بەربڵاوترین نەخۆشیەكانی سەردەمی ئێستان و تاڕادەیەكی زۆر پەیوەستن بە شێوازی ژیان لەوانەش رژێمی خۆراك و چالاكی جەستەیی.
سهرچاوه/ باخچه