فراكسيۆنى پارتى هه‌لوێستى خۆى له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردن و كۆمسيۆنى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى راگه‌ياند

سه‌رۆكى فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان له‌ په‌رله‌مانى كوردستان رايده‌گه‌ينێت كه‌ ئه‌مرۆ له‌ كۆبوونه‌وه‌يان له‌گه‌ڵ سةرؤكفراكسيۆنه‌كانى ترى په‌رله‌مانى كوردستان ڕاى فه‌رمى خۆيان له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردن و كۆمسيۆنى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى خستۆته‌ڕوو.

زانا مه‌لا خاليد، سه‌رۆكى فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان له‌په‌رله‌مانى كوردستان له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا دواى ته‌واو بوونى كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆك فراكسيۆنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان كه‌ ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ لةباره‌ى كۆمسيۆنى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى و ياساى هه‌ڵبژاردن به‌رێوه‌چوو رايگه‌ياند:” وه‌كو فراكسيۆنى پارتى ڕاى فه‌رميى خۆمان خسته‌ڕوو و گفتووگۆمان كرد له‌گه‌ل لايه‌نه‌سياسييه‌كان كه‌ به‌هيچ شێوه‌يه‌ك له‌گه‌ڵ دروست كردنى له‌مپه‌ر نين بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان له‌واده‌ى ديارى كراوى خۆى به‌رێوه‌نه‌چێت.

گوتيشى:” گرنگه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان پرۆسه‌ى سياسيى و ديموكراسى وه‌كو خۆى بڕوات و كۆسپى بۆ دروست نه‌كرێت، كۆمسيۆنى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى زه‌رووره‌تێكه‌ چونكه‌ ئێستا له‌ بۆشايى ياسايى كۆمسيۆنين ئه‌گه‌ر كۆمسيۆنمان نه‌بێت ناتوانين باس له‌ ياساى هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ين.”

 

Back to top button