هەولێر: سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان خرانە حاڵەتى ئامادەباشییەوە
پارێزگاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م دامه‌زراوه پێوه‌ندیداره‌كان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه و به‌رگرتن له مه‌ترسییه‌كانی لافاو له هه‌ولێر، كۆ بووه‌وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان خرانە حاڵەتى ئامادەباشییەوە.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 20-12-2021 به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی پارێزگاری هه‌ولێر، بەسەرپەرشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ئامادەبوونى عەلى ڕەشید، سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان، سەبارەت بە ڕووبەرووبوونەوە و بەرگرتن لە مەترسیەکانى لافاو، لەدیوانى پارێزگا، کۆبوونەوەیەکى فراوان ئەنجامدرا وسه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی ڕاسپارد، وه‌ك ئاماده‌باشی بۆ قۆناغی دووه‌می كاریگه‌ریی ئه‌و شه‌پۆله‌ی ڕووی له ناوچه‌كه‌مان كردووه، وا پێشبینی ده‌كرێت له كاته‌كانی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، بارانبارین ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه و له كاته‌كانی شه‌ودا بارانبارین زیاتر بێت.
ئومێد خۆشناو له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داوای كردووه، هه‌رچی زووه په‌له بكه‌ن له گرتنه‌به‌ری هه‌موو ڕێوشوێنێكی پێویست بۆ به‌رگرتن و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی لافاو، له‌دوای كۆبوونه‌وه‌یش له هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی كه مه‌ترسیی دروستبوونی لافاویان له‌سه‌ره، تیمه‌كان و ئامێری پێویست دابین كرا و ته‌واوی هێزه‌كانی (ئاسایش، پۆلیس، زێره‌ڤانی، هاتوچۆ و به‌رگریی شارستانی) و (قایمقامییه‌ته‌كان و شاره‌دێ و ته‌ندروستی و شاره‌وانییه‌كان و ناوه‌ندی قه‌یرانه‌كانی پارێزگا) و ته‌واوی فه‌رمانگه‌كان، بكه‌ونه حاڵه‌تی ئاماده‌باشیی ته‌واو بۆ هه‌ر ئه‌گه‌ر و ڕووداوێكی نه‌خوازراو و پاراستنی سه‌روماڵ و گیانی هاوڵاتییان و ده‌وامی شه‌وانه بڕیاری لێ بدرێت.
لەتەورێکى تر‌ى کۆبوونەوەکەدا، هەڵسەنگاندن بۆ کارەکانى چەند ڕۆژەى ڕابردووى تیمەکان کرا لە بەهانەوەچوون و یارمەتیدان و پاککردنەوەى ئەو شوێنانەى بەهۆى لافاوەکەى ڕۆژى هەینى رابردوو دووچارى زەرە و زیان هاتن، پارێزگاری هه‌ولێر دەستخۆشى لە سەرجەم دام و دەزگا پەیوەندیدارەکان و ڕێکخراوە خێرخوازییەکان و هەموو ئەو کەس و لایەنانەى کرد هەر لەسەرتایی ڕووداوەکەدا دەستى هاوکارى و یارمەتیان بۆ لێقەوماو و زیانلێکەوتووان درێژکرد و به‌شداریبوون له به‌هاناوه‌چوونی خه‌ڵكی لێقه‌وماو و هه‌رچی پێویست بوو بۆ هاوكاریكردنیان درێغییان نه‌كرد.