سلێمانى: لەکاتی کارکردن كارمەندێكی كۆمپانیای پێوەری زیرەك بەتەزووی كارەبا گیانی لەدەست دا
وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان گيان لهدهستدانى كارمەندێكی كۆمپانیای پێوەری زیرەك لەکاتی بەستانی پێوەری زیرەک بەتەزووی كارەباوە راگهياند و دهستى كردووه به لێكۆلينهوه.
وەزارەتی کارەباى حكومهتى ههرێمى كوردستان له هەژماری فەرمی خۆی لە تۆپڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) راگهيێندراوێكى لهو بارهيهوه بڵاوکردووەتەوە تێدا هاتووه: “بەداخەوە ئەمڕۆ كارمەندێكی كۆمپانیای پێوەری زیرەك بەناوی ئیحسان محێدین خوسرەوی، كە خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستانە لەكاتی كاركردنی لەگەڕەكی چوارچرا لە حاجیاوا بەهۆی بەركەوتنی بەتەزووی كارەباوە گیانی لەدەست دا”.
وهزارهتى كارهبا باسى لهوهشكردووه كه: “بەمەبەستی لێكۆڵینەوە لەهۆكاری چۆنیەتی كەوتنەوەی رووداوەك لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لێژنەی سەلامەتی پیشەیی راسپێردراوە و دەستی بە لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان كردووە”.