پەرلەمانی كوردستان بۆ لێكۆڵینەوە لە داهاتی ناوخۆ كۆ دەبێتەوە

 

بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان، كۆبوونەوەیەك ئەنجام بدات و لە كۆبوونەوەكەشدا بەدواداچوونی لیژنەی دارایی بۆ داهاتی ناوخۆی كوردستان دەخرێتە ڕوو.

ئەمڕۆ سێشەممە، سامان ئەحمەد بەرپرسی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان كۆ دەبێتەوە و تەوەری یەكەمی كۆبوونەوەكەیش، بریتی دەبێت لە خستنەڕووی بەدواداچوونی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری لەبارەی داهاتەكانی هەرێمی كوردستان.

سامان زیاتر گوتی، لە بڕگەی دووەمی كۆبوونەوەكەدا، خوێندنەوەی یەكەم بۆ كۆمەڵێك پڕِۆژەیاسا دەكرێ‌ كە بریتین لە پڕۆژەیاسای پەروەردە و فێركردن لە هەرێمی كوردستان، پڕۆژەیاسای هەمواری یەكەمی یاسای وەزارەتی كارەبا لە هەرێمی كوردستان.

باسی لەوەش كرد، تەوەری سێیەمی كۆبوونەوەكە بریتی دەبێت لە دەنگدان لەسەر چەند پڕۆژەیاسایەك، بریتین لە پڕِۆژەیاسای هەمواری یاسای وەزارەتی دارایی و ئابووری، پڕِۆژەیاسای سەرپەرشتیكردنی پڕۆژەكانی كشتوكاڵی لە هەرێمی كوردستان.

 

Back to top button