خه‌رج كردنى بڕێكی دیكه‌ی شایسته‌ داراییه‌كانی جوتیاران بۆ ساڵی 2021 راگه‌يێندرا

وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراقی خه‌رج كردنى بڕێكی دیكه‌ی شایسته‌ داراییه‌كانی جوتیاران بۆ ساڵی 2021 راگه‌ياند.

له‌ به‌ياننامه‌يه‌كدا، وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراقی كه‌ ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌، 21-12-2021  بڵاويكرده‌وه‌، رایگه‌یاندووه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕی 250 ملیار دینار بۆ شایسته‌ داراییه‌كانی جوتیاران خه‌رجكرا و، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی هه‌ماهه‌نگی له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌، بۆ گواستنه‌وه‌ی پاره‌ی شایسته‌ داراییه‌كانی جوتیاران بۆ حیساب بانكی كۆمپانیای دیاریكراو، له‌ داهاتوودا دابه‌ش ده‌كرێت.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ى وه‌زاره‌تی بازرگانی  هه‌روه‌ها هاتووه‌،” ئاماده‌كارییه‌كان بۆ وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران بۆ ساڵی داهاتوو ده‌كرێت، كه‌ له‌ مانگی نیسان ده‌ستپێده‌كرێت.”

Back to top button