پۆلیسی هه‌ولێر: ژن و مێردێک بە تۆمەتی دزینی پارە و مۆبایلی ئافرەتان دەستگیر کران
پۆلیسی هه‌ولێر رايده‌گه‌ينێت: ژن و مێردێكيان بە تۆمەتی دزینی پارە و مۆبایلی ئافرەتان دەستگیر كردووه له قه‌زاى خه‌بات.
له راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رايه‌تيى پۆلیسی هه‌ولێر كه ئه‌مرۆ سێشه‌ممه بڵاويكردۆته‌وه تێدا رايگه‌ياندووه: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 21 ى 12 ى 2021 ، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی خەبات، ئافرەتێک و هاوسەرەکەیان بە ناوی (س. ب. م) و (د. ح. م) دەستگیر کرد، کە لە قەزای خەبات هەڵدەستان بە دزینی جانتای ئافرەتان و بردنی پارەی ناو جانتاکان لەگەڵ مۆبایل.
پۆلیسى هه‌ولێر راشيگه‌ياندووه: تۆمەتباران دانیان نا بە تاوانەکەیاندا، بۆیە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، ڕاگیران.