شێخ جه‌عفه‌ر: هێزی پێشمه‌رگه‌ی رۆژ به‌ شێكه‌ له‌ پێكهاته‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌

خواكوڕك

فەرماندەی یەکەی حەفتای هێزی پێشمەرگەی کوردستان رایده‌گیه‌نێت، ”ھیچ کەسێک بۆی نییە بڵێت، نابێت شنگال بگەڕێتەوە سەر ھەرێمی کوردستان، چونکە شنگال مێژوو و جوگرافیای خۆی ھەیە کە دەیسەلمێنێت ناوچەیەکە سەر بە ھەرێمی کوردستانە“.

جەعفەر شێخ مستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و فەرماندەی یەکەی حەفتای هێزی پێشمەرگەی کوردستان رایگه‌یاند، ”ھێزی پێشمەرگەی ڕۆژ، ھێزێکی کوردستانییە و مافی خۆیەتی شنگال و ناوچە کوردیەکانی دیکە بپارێزێت“.

شێخ جه‌عفه‌ر له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌ی شه‌نگال به‌ باسی راگه‌یاندووه‌، ”بێگومان ھیچ شەڕێکی دیکە لە شنگال ڕووناداتەوە، ئەوشەڕەشی ڕوویداوە بەھەموو ھێزو لایەنە سیاسییەکانی باشووری کوردستان ھەوڵی ھێورکردنەوەی ئەو شەڕەمان داوە“.

Back to top button