کۆمەکی وەبەرهێنەران بۆ زیانلێكه‌وتوانی لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێر گەیشتووەتە نزیکەی 1.5 ملیار دینار

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، هەڵمەتی دەستەی وەبەرهێنان بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ زیانلێكه‌وتوانی لافاوەکەی هەولێر بەردەوامە.

د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان له‌باره‌ى ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ى وه‌كو ده‌سته‌كه‌يان بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ زیانلێكه‌وتوانی لافاوەکەی هەولێر رايانگه‌ياند گوتى ،” تاوەکو ئێستا ملیارێک و 460 ملیۆن دینار لەلایەن وەبەرهێنەران تەرخانکراوە و ژمارەکەش لە زیادبوونە.

گوتيشى، کۆمەکەکە راستەوخۆ رادەستی پارێزگای ھەولێر دەکرێت و ھەڵمەتەکەش تاوەکو کۆتایی ئەم ھەفتەیە بەردەوامە.

Back to top button