له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی هه‌رێم، دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵ وردبینیی خه‌رجییه‌كان ده‌كات

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رايگه‌ياند:” ڕۆژی هه‌ینی ١٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١، ڕافڵ یاسین خزەیر، سه‌رۆكی دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵ به‌ یاوه‌ری شاندێك و له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گه‌یشتنه‌ هه‌ولێری پایته‌خت و له‌ لایه‌ن خالید هادی چاوشلی، سه‌رۆكی دیوانی چاودێریی دارایی هه‌رێمی کوردستانەوە پێشوازیی لێ كرا.

سه‌رۆكی دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵ بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕاگەیاندووه‌، له‌سه‌ر داوای حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتوون بۆ ئەنجامدانی كاره‌كانیان به‌ پێی ده‌ستوور و یاسا كارپێكراوه‌كان و ئاماژەشی بەوەدا کە هه‌نگاوی باش نراون‌ له‌ باره‌ی وردبینیكردنی خه‌رجییه‌كانی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان.

لەلایەن خۆشییەوە خالید هادى چاوشلی سەرۆکى دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمى کوردستان رایگەیاند:” لە ڕابردوو و ئێستاشدا به‌شێك له‌ مافه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵییەوە به‌ ته‌واوی جێبه‌جێ نه‌كراون‌، ئه‌مە‌ش به‌شێكی بەھۆی ئه‌نجامنه‌دانی پڕۆسه‌ی وردبینییەوەیە، و لەو بڕوایەداین بە ئامانج گەیاندنی ئەم پرۆسەیە، بەشەک لە گرفتەکان چارەسەر دەکات.

بۆ بینینی تەواوی چاوپێکەوتنەکە کلیک لەم لینکەی خوارەوە بکە:
چاودێری دارایی عێراق بە رەزامەندی حکومەتی هەرێمی کوردستان وردبینی بۆ خەرجییەکان دەکات – YouTube

Back to top button