په‌رله‌مانى كوردستان سبه‌ى خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پڕۆژەیاسای چەك لە هەرێمی كوردستان ده‌كات

په‌رله‌مانى كوردستان، سبه‌ى برياره جارێكى تر كۆببێته‌وه و خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ دوو پێشنیاز و پڕِۆژەیاسا بكات كه يه‌كێك له‌وان خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پڕۆژەیاسای چەك لە هەرێمی كوردستان .
ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 21-12-2021 به‌رنامه‌ى كارى دانيشتنى سبه‌ى چوارشه‌ممه‌ى په‌رله‌مانى كوردستانى بڵاوكرده‌وه و تێدا هاتووه:” به‌پێی حوكمی مادده‌ی (٥) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده‌ی (١٦) و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (١٨) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له مادده‌ی (٢٠) و مادده‌كانی (٤٧، ٤٨) و بڕگەی (یەكەم) لە ماددەی (٥٢) و ماددەكانی (٥٤، ٥٥، ٥٦، ٥٧) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (١٣)ی ئاسایی خولی پایزەی ساڵی سێیەم له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له كاتژمێر (١٠:٣٠)ی به‌یانیی ڕۆژی چوارشەممە ڕِێكه‌وتی ٢٠٢١/١٢/٢٢، به‌م شێوه‌یه بێت:یەكەم: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ئەم پێشنیاز و پڕِۆژەیاسایانەی خوارەوە، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٨٧، ٨٨، ٨٩) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:
١ – پڕۆژەیاسای (چەك لە هەرێمی كوردستان-عێراق).
٢ – پڕۆژەیاسای (هەمواری یەكەمی یاسای ژمارە (٦)ی ساڵی ٢٠٢١ یاسای وەزارەتی كارەبا لە هەرێمی كوردستان-عێڕاق).
دووەم: خستنەڕووی بەدواداچوونی ڕاپۆرتی لێژنەی (شارەوانی و گواستنەوە و گەیاندن و گەشتوگوزار)، سەبارەت بەهۆكاری لافاوەكەی شاری هەولێر و ڕێگەچارەسەرییەكان بۆ دووبارەنەبوونەوەی ئەو دیاردەیە.