تا ئیستادا زانیوتانە سوودەکانی رازیانە کامانەن ؟

 

بەهای خۆراكی ڕازیانە Fennel لەوەدایە كە ڕۆڵی هەیە بۆ بەهێزكردنی سیستمی بەرگری لەش و دابەزاندنی ئاستی كۆلێسترۆل لەخوێن و خۆپاراستن لەتووشبوون بەشێرپەنجەی ڕیخۆڵە، چوونكە ڕازیانە چەندین ماددەی گرنگ لەخۆدەگرێت وەكو: ڤیتامین C، ڤیتامین A، ڤیتامین E، ڤیتامین B1، B2، B3، كانزای مەنگەنیز، پۆتاسیۆم، مەگنسیۆم، زینك، كالسیۆم، كۆپەر، سیلینیۆم، ئاسن. هەر 100 گرام ڕەزیانە نزیكەی 40 گرام ڕیشاڵ لەخۆدەگرێت كە ڕۆڵێكی بەرچاوی هەیە بۆ ڕێگرتن لەزیادبوونی كێشی لەش و دابەزاندنی كۆلێسترۆل و خۆپارستن لەقەبزی، هەروەها خۆپاراستن لەكۆبوونەوەی گاز لەگەدە و ڕیخۆڵەدا. سوودە تەندروستییەكانی تری ڕەزیانە بریتین لە: ڕاماڵینی ماددەی زیانبەخش لەڕیخۆڵەدا، دابەزاندنی پەستانی بەرزی خوێن، كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بەنۆرەی دڵ. خواردنی كەوچكێكی كوپ لەڕەزیانە لەپاش ژەمەكانی خۆراكدا هاندەرە بۆ كرداری هەرسكردنی خۆراك و بۆنی هەناسەش خۆش دەكات. هەروەها دەمارەكان خاودەكاتەوە و توانای تەركیزكردن باشتر دەكات. ڕازیانە ماددەی دژەئۆكسانیش لەخۆدەگرێت كە بایەخی تەندروستی زۆریان هەیە، بۆ نموونە كامفیرۆل kaempferol و كوێرسێتین Quercetin كە ڕۆڵیان هەیە لەخۆپاراستن دژی شێرپەنجە و هەوكردنەكان و كاریگەرییەكانی تەمەن لەسەر لەشدا.

Back to top button