دۆسیەی قەرەبووی کوێت لە لایەن عێراقەوە داخرا

 

بە پێی بڕیار عێراق بە بڕی 54 ملیار و 400 ملیۆن دۆلار قەرەبووی وڵاتی کوێتی کردەوە و دۆسیەکەی داخرا .

لە ڕاگەیاندراوێکدا بانکی ناوەندیی عێراق ئاشکرای دەکات وەک دوایین قۆناغ بڕی 44 ملیۆن دیناریان ڕادەستی کوێت کردووە بە پێی بڕیاری687ی ساڵی 1991، بۆ قەرەبووکردنەوەی کوێت بڕیاری لەسەردابوو، بڕەکەشى 54 ملیار و 400 ملیۆن دۆلار بوو

هاوکات باندکی ناوەندیی عێراق ئەو هەنگاوە بە ئەرێنی و دەرچوون لە ژێردەستەیی وڵاتێکی دراوسێ دەزانێت .

له‌ (2ی ئاب/ ئۆگه‌ستی 1990) رژێمی به‌عس كوه‌یتی داگیركرد و له‌ (6ی ئادار/ مارسی 1991) هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی به‌ سه‌ركردایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا كوه‌یت له‌ژێر ده‌ستی عێراق ئازاد كرا‌.

Back to top button