بە مەبەستی خوێندنەوەی دووپرۆژە یاسا ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

 

لە بڵاوکراوەیەکدا لە وێبسایتی پەرلەمانی کوردستاندا هاتووە کۆبوونەوەی پەرلەمان كاتژمێر 10:30 ی بەیانی بەڕێوەدەچێت و له‌ ته‌وه‌ری یه‌كه‌مدا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژەیاساكانی چەک و هەمواری یەكەمی یاسای ژمارە (6)ی ساڵی 2021 یاسای وەزارەتی كارەبا لە هەرێمی كوردستان دەکرێت

 

هاوکات ئاماژە بەوە کراوە ، “تەوەری دووەمی کۆبوونەوەی پەرلەمان تایبەت دەبێت بە خستەڕووی بەدواداچوونی راپۆرتی لیژنەی (شارەوانی و گواستنەوە و گەیاندن و گەشتوگوزار)، سەبارەت بە هۆكاری لافاوەكەی شاری هەولێر و رێگەچارەسەرییەكان بۆ دووبارەنەبوونەوەی ئەو دیاردەیە

Back to top button