ئهمريكا: هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوامە لەپشتیوانی پێشمەرگە .

كونسوڵخانهى ئهمريكا رايدهگهينێت: هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و پێشمەرگە و هێزە عیراقییەكان بۆ روبەڕووبونەوەی داعش لەهەماهەنگیدان وهاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوامە لەپشتیوانی پێشمەرگە .
له راگهيێندراوێكدا، كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لەهەرێمی كوردستان ئهمڕۆ چوارشهممه 22 ى 12 ى 2021 ، لهپهيجى فهرميى خۆى له تۆڕى كۆمهلايهتى ( فهيسبووك) رايگهياند:” هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و هێزهكانی پێشمهرگهی كوردستان و هێزە ئەمنییە عیراقیەكان لە هەماهەنگیدان بۆ بەرەنگاربوونەوەی شانە نوستوەكانی داعش.”
كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لەهەرێمی كوردستان، ڕاشیگهياند: لە هەمان كاتیشدا هێزی هاوبەشی سەربازیی چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی چارەسەری بنەڕەتیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەردەوامە لە پاڵپشتیەكانی پێدانی زانیاریی هەواڵگری و هەماهەنگیكردن بۆ ڕێگریكردن لە سەرهەڵدانەوەی داعش كرۆكی ئەو ئەرك و ئامانجە پێكدەهێنێت كە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە ژێر ناونیشانی (ڕێنوێنیكردن-هاریكاریكردن-تواناپێدان) پێكیهێناوە.