كۆسرەت رەسول نهێنی كۆبوونەوەی عەبادی و یەكێتی ئاشكرا دەكات
خواكوڕك
جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆسرەت رەسوڵ نهێنیەك ئاشكرا دەكات بۆ ئاژانسی رۆیتەرز و دەلێت، لەگەڵ حکوومەتی عێراقی رێککەوتوون کە نەوتی کەرکووک لە رێگای بۆرییه نەوتەكاته‌كانه‌وه ھەناردەی به‌نده‌ری جیهانی تورکیا بکرێت”.
جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی دەشلێت،لەمیانەی کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتی لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسلێمانی، کێشەی نەوتی کەرکووک چارەسەر کراوە و ھەردوولا رێککەوتوون کە نەوتی کەرکووك جارێکی دیکە ھەناردەی تورکیا بکرێتەوە.
پێشتر خواكوڕك ئاشكرای كردبوو كە ناوەرۆكی كۆبوونەوەی نێوان یەكێتی و عەبادی له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێ نێوان ئه‌وان و مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی دوو پرسی سه‌ره‌كی باس كراون ئه‌وانیش پرسی نه‌وت و پرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان عێراق و هه‌رێمی كوردستان بوون. له به‌شێكی راگه‌یانراوه‌كه هاتووه، به‌شێكی زۆری كۆبوونه‌وه‌كه په‌یوه‌ست بووه به پرسی ئابووری و كێشه‌ی نه‌وتی كه‌ركوك.