رێپێدراوی پارتی بۆ ھەڵبژاردنەکان له بهغدا: دادگای فیدڕاڵی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەسەند کرد
رێپێدراوی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ھەڵبژاردنەکان لە بەغدا ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی پەسەند کرد و بڕیارە رۆژی 26ی ئەم مانگە وردەکارییەکان بە فەرمی رابگەیەنێت.
ئیسماعیل سایەمیر،رێپێدراوی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ھەڵبژاردنەکان لە بەغدا به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگهیاندووه: ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی کۆبووەوە و تێیدا ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراقی پەسەند کرد، بڕیاریشە 26ی ئەم مانگە بە فەرمی وردەکارییەوە رابگەیەندرێن.
دهشڵێت: کە دادگا باسی لەوە کرد 26ی مانگ وردەکارییەکان رادەگەیەنن، واتا ئۆتۆماتیکی پەسەند کراوە، بۆیە رۆژی 26ی مانگ دەردەکەوێت گۆڕانکارییەکان چین و وردەکارییەکان چۆن بوونە ھەمووی بڵاو دەکرێتەوە، ئەوکاتیش دیار دەبێت کاردانەوەی لایەنەکان چۆن دەبێت.
رێپێدراوی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ھەڵبژاردنەکان لە بەغدا ئاماژهى بۆ ئهوهش كردووه: ئێمە لەبارەی وەرگرتنەوەی دوو کورسی بۆ پارتی، سکاڵامان تۆمار کردووە و چاوەڕێ دەکەین بزانین وەڵامی سکاڵاکەی ئێمە چۆنە و چی کراوە، چونکە غەدرێکی گەورە لە پارتی کراوە.