به‌ڕه‌زامه‌ندى سه‌رۆكى حكومه‌ت، یازدە بەنداو لە پارێزگاکانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک و ئیدارەی گەرمیان نۆژەندەکرێنەوە
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رايده‌گه‌ينێت: به‌ڕه‌زامه‌ندى سه‌رۆكى حكومه‌ت، یازدە بەنداو لە پارێزگاکانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک و ئیدارەی گەرمیان نۆژەندەکرێنەوە.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، 22-12-2021، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياند:” مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ، ڕەزامەندی دا لەسەر نۆژەنکردنەوە و چاکسازی کردن لە (١١) بەنداو لە ھەرێمی کوردستان کە دەکەونە پارێزگاکانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک و ئیدارەی گەرمیان.”
سه‌باره‌ت به‌و به‌نداوانه‌ى كه نۆژه‌نده‌كرێنه‌وه فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، رايگه‌ياند به‌نداوه‌كان بریتین لە:
١-بەنداوی جەلی لە پارێزگای ھەولێر.
٢-بەنداوی دێگەڵە لە پارێزگای ھەولێر.
٣-بەنداوی حەمامۆک لە پارێزگای ھەولێر.
٤-بەنداوی چەمی سمۆرە لە پارێزگای سلێمانی.
٥-بەنداوی حەسەن کەنۆش لە پارێزگای سلێمانی.
٦-بەنداوی ھەشەزینی لە پارێزگای سلێمانی.
٧-بەنداوی کەشکان لە پارێزگای دھۆک.
٨-بەنداوی قادر کەرەم لە گەرمیان.
٩-بەنداوی باوەشاسوار لە گەرمیان.
١٠-بەنداوی ئاوە سپی لەگەرمیان.
١١-بەنداوی ھەڕاوە لە گەرمیان.
هه‌روه‌ها فەرمانگەی میدیا و زانیاری راشيگه‌ياند:”سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەزامەندیشی دا لەسەر ئەنجامدانی کاری پێویست بۆ وەرگرتنی کۆتایی بەنداوی (بێدۆھێ) لە سنوری پارێزگای دھۆک و ئامادەکردنی دەرخستەیەک بۆ ئەو بەنداوە بەمەبەستی نۆژەنکردنەوەی.