یەکەم کۆبونەوەی ئەنجومەنی سندوقی خانەنشینی ههرێم بەڕێوەچوو
ڕیاردراوه ئەنجومەن هەماهەنگی بکات لەگەڵ دەستەی خانەنشینی نیشتمانی و سندوقی خانەنشینی حکومەتی عێراقی فیدرال

له راگهياندراوێكدا وهزارهتى دارايى و ئابوورى حكومهتى ههرێمى كوردستان رايگهياند: سەر لە بەیانی ئەمرۆ چوار شەممە ڕێکەوتی 2021/12/22، بە مەبەستی دەست بەکاربوونی ئەنجومەنی سندوقی خانەنشینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی حکومەتی هەرێمی کوردستان، یەکەم کۆبونەوەی ئەنجومەنی ناوبراو بە بەشداری هەموو ئەندامانی ئەنجومەنەکە بەڕێوەچوو.
وهزارهتى دارايى وئابوورى راشيگهياند:” شایەنی ئاماژە پێدانە: ڕێکەوتی 2021/12/22، هاوکاتە لەگەڵ دەست بەکاربوونی ئەنجومەنەکە، لەمیانی بەڕێوەچوونی یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سندوقی خانەنشینی چەند بڕیار و ڕاسپاردەیەکیان خستەڕوو بە مەبەستی بەرەوپێش بردنی کارەکانیان لە ئەنجومەنەکە.
سهبارهت به بڕيارهكانى ئهنجوومهنهكهش وهزارهتى دارايى و ئابوورى ئهوهى خستۆته ڕوو كه له كۆبوونهوهكه بڕیاردراوه ئەنجومەن هەماهەنگی بکات لەگەڵ دەستەی خانەنشینی نیشتمانی و سندوقی خانەنشینی حکومەتی عێراقی فیدرال بۆ سوود وەرگرتن لە ئەزموونی ئەوان لە چۆنیەتی بەڕێوەبردنی سندوق و پشت بەستن بە شارەزاکانیان لەم بوارە.
شايهنى باسه ئەندامانی بەڕێوەبردنی ئەنجومەنی سندوقی خانەنشین لە (9) کەسی تایبەتمەند پێک هاتووە، لە هەریەک لە (وەزارەتی دارایی و ئابووری و بانکی ناوەندی عێراق/لقی هەرێمی کوردستان و وەزارەتەکانی پلان دانان و پێشمەرگەو ناوخۆ و ئەنجومەنی ئاسایش) سەرپەرشتی دەکەن.