محمود عوسمان گفتوگۆی نێوان خۆی و سەركردەكانی پەكەكە ئاشكرا دەكات لەسەر شنگال

خواكوڕك

ئەندام پەرلەمانی پێشووی عێراق محمود عوسمان، رایدەگەێنێت كە لەسەر هێرشی پەكەكە بۆ سەر پێشمەرگە و شنگال، پەیوەندی كردووە بە سەركردەكانی پەكەكە لە قەندیل، پێی راگەیاندوون، كە نابێت دەست لەكاروباری باشوری كوردستان وەر بدەن، دەبێت پاشەكشە بكەن لەشنگال و ئەوە سەد ساڵە كورد خەبات دەكات، بۆ گەراندنەوەی ئەو ناوچانە كەچی كەسانی سەر بە ئێوە دەلێن دەبێت شنگال نەخرێتە سەر باشوری كوردستان، كەچی لە وەڵامدا سەركردەكانی پەكەكە پێیان گوتووە، كە ئەوان ئامادەن بكشێنەوە”.

محمود عوسمان بۆ كەناڵی رووداو دەشلێت، سەركردەكانی پەكەكە بەمنیان گوتووە، كە ئەوان ئامادەن لە شنگال بكشێنەوە، بەڵام هێچ هێزێكی سیاسی جگە لە پارتی رێگا بە كشانەوەی ئێمە نادەن و داوایان لێكردووین كە لەشنگال بمێنینەوە”.

مەحموود عوسمان له‌باره‌ی به‌یاننامه‌كانی په‌كه‌كه‌ له‌شه‌نگال به‌كارێكی ناپه‌سه‌ند و ده‌ستێوه‌ردان له‌كاروباری هه‌رێمی كودرستان له‌قه‌له‌می ده‌دات و ده‌ڵێت، هەر حیزبە و لای خۆیەوە بەیاننامە دەربكات و پرۆژه‌ی بۆ شه‌نگال هه‌بێت ئەكە كارێكی نابەجێیە”.

Back to top button