ئاکرێ : دایكێك و چوار منداڵ بههۆی غازی سۆپاوه گیانیان لهدهست دا
شهوی رابردوو بەهۆی غازی خەلوزەوە دایكێك و چوار منداڵ لە ئاكرێ خنكان.
به پێی زانیارییهكان كه دهست دەزگایی میدیایی (خواکوڕک) كهوتووه: رووداوهكه له گوندی قوبکێی ئاکرێ روویداوە، دایكێك و چوار منداڵەكەی بە هۆی دوكەڵی خەڵوزەوە لە خەودا خنكان كە یەكێكیان گەنجێكی تەمەن 18 ساڵە و خاوەن پێداویستی تایبەتە.
یەکێک لە منداڵەکان خاوەن پێداویستى تایبەت بوە و باوکى منداڵەکانیش پێشمەرگەیە و لەکاتى روداوەکەدا لە دەوامبوە.