وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى: له‌رۆژانى پشووى سه‌رى ساڵ پێدانى ڤاكسين به‌ هاووڵاتيان به‌رده‌وام ده‌بێت

گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رايده‌گه‌ينيت: له‌رۆژانى پشووى سه‌رى ساڵ پێدانى ڤاكسين به‌ هاووڵاتيان به‌رده‌وام ده‌بێت ده‌شلێ: فه‌رمانبه‌رانى ديوانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاگاداركراون ئه‌وانه‌ى ماون كه‌ 11 كه‌سن و ڤاكسينيان وه‌رنه‌گرتووه‌ پێويسته‌ ڤاكسين وه‌ربگرن.

له‌ راگه‌يێندراوێكدا كه‌ ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ د.ئاسۆ حه‌وێزى، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاويكردۆته‌وه‌ و تێدا هاتووه‌:”  لە كۆی سەرجەم فەرمانبەرانی دیوانی وەزارەتی تەندروستی تەنها ١١ فەرمانبەر ڤاكسینیان وەرنەگرتووە ، تەئكید كراوە كە پێویستە هەمووان ڤاكسین وەربگرن و بە پێچەوانەوە ناتوانن بێنە سەر كارەكانیان بە بێ پشكنینی بەردەوامی PCR .

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌روو:” سەبارەت بە وەرگرتنی ڤاكسین لەلایەن هاووڵاتیان لە رۆژانی پشووی سەری ساڵ بەرێوەبەرایەتیەكان لە گشت شارو شارۆچكەكان ئاگادار كراونەتەوە كە پێویستە بەردەوام بن لە پێدانی ڤاكسین بە هاووڵاتیان .

 

Back to top button