گەشتکردن بۆ ئێران ڕاگیرا ، تەنیا بە چەند مەرجێک دەتواندرێت سەردان بکرێت

 

لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئیسماعیل عەلی ، گوتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات

“بەپێی راگەیێندراوێکی کۆنسوڵخانەی ئێران، لە رۆژی شەممە 25ی کانوونی یەکەمی 2021 و بۆ ماوەی دوو هەفتە پێدانی ڤیزەی گەشتیاری بە هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان و هاووڵاتیانی عێراق رادەگیرێت.”

هاوکات ئاماژە بەوە دەکات ئەو کەسانەی ئەو مەرجانەی خوارەوە بیانگرێتەوە دەتوانن لەو ماوەشدا سەردانی ئێران بکەن

1- ئه‌وانه‌ی مۆڵه‌تی مانه‌وه‌یان له‌ كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌یه.

2- ئه‌وانه‌ی ڤیزەی خوێندنیان هه‌یه؛ “خوێندكاری قوتابخانه‌ ئایینیه‌كان، خوێندكارانی زانكۆكانی كۆماری ئیسلامی ئێران.”

 

3- ئه‌وانه‌ی ڤیزەی بازرگانییان هەیە،

 

4- ئه‌وانه‌ی ڤیزەی مافی كاركردنیان هه‌یه‌.

 

5- ئه‌وانه‌ی ڤیزەی جۆری ده‌رمان (نه‌خۆشی و IPD ) یان هەیە.

 

6- ئه‌وانه‌ی ڤیزاەی وه‌به‌رهێنانیان هه‌یه‌.

 

7- ئه‌وانەی مۆری چوونه‌ده‌ره‌وه‌ و سه‌ردانیكردنی پۆلیسی كۆچ و پاسپۆرتیان هه‌یه‌.

Back to top button