وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: له پشووه‌كانی سه‌ری ساڵ وه‌رگرتنی ڤاكسین به‌رده‌وام ده‌بێت

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، له پشووه‌كانی سه‌ری ساڵی نوێ‌دا بنكه‌كانی وه‌رگرتنی ڤاكسین داوامییان تێدا ده‌كرێت و له كاره‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن.
دكتۆر ئاسۆ حه‌وێزی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕأیگه‌یاند: سه‌رجه‌م بەرێوەبەرایەتییەكان لە گشت شار و شارۆچكەكان ئاگادار كراونەتەوە كە پێویستە بەردەوام بن لە پێدانی ڤاكسین بە هاووڵاتییان ته‌نانه‌ت له ڕۆژانی پشووه‌كانی سه‌ری ساڵیش‌دا.
ئاشكراشی كرد كه لە كۆی سەرجەم فەرمانبەرانی دیوانی وەزارەتی تەندروستی تەنیا 11 فەرمانبەر ماون و ڤاكسینیان وەرنەگرتووە.
ڕاشیگه‌یاند كه تەئكید له سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران كراوه‌ته‌وه پێویستە هەموویان ڤاكسین وەربگرن و بە پێچەوانەوە ناتوانن بێنە سەر كارەكانیان بە بێ پشكنینی بەردەوامی PCR .
ئه‌مه له كاتێكدایه كه چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستاش بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەولێر ڕایگه‌یاندبوو كه له ڕۆژانی پشووی سه‌ری ساڵیش‌دا، یەكه‌كانی کوتان لە بنکەکانی لێدانی ڤاکسینی دژە کۆڕۆنا له شاری هه‌ولێر بەردەوام دەبن و ئێشكگریان ده‌بێت.