پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح

لە پەیامێکی پیرۆزباییدا کە ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردۆتەوە، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت)، پیرۆزبایی لە سەرجەم کریستیانانی کوردستان و عێراق و جیهان كرد، ئومێدی خواست ڕۆژانی جەژن، لە خۆشی و شادی و ئارامیدا بەسەر ببەن.

لە پەیامەكەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەروەها دەلێ “لەم بۆنە پیرۆزەدا، حکوومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتی دەکاتەوە کە بەردەوام دەبێت لەسەر پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و لێبووردەیی و پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان. جەژنتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە ئاشتی و کامەرانیدا بژین”.

 

دەقی پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بە بۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح ( سڵاوی خوای لێبێت)، پیرۆزبایی لە سەرجەم کریستیانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. ئومێدەوارم ڕۆژانی جەژن، لە خۆشی و شادی و ئارامیدا بەسەر ببەن.

لەم بۆنە پیرۆزەدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان، دووپاتی دەکاتەوە کە بەردەوام دەبێت لە سەر پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و لێبوردەیی و پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان .
جەژنتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە ئاشتی و کامەرانیدا بژین .

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

Back to top button