هۆشدارييه‌ك له‌ هاتووچۆى هه‌ولێر بۆ شوفێران

له‌ راگه‌يێندراوێكدا گوته‌بێژى به‌رێوه‌به‌رايه‌تى هاتووچۆی هەولێر كه‌ ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ بڵاويكردۆته‌وه‌، ئەو شوفێرانه‌ ئاگاداردەكاتەوە کە ئەمڕۆ و ڕۆژانی داهاتوو سەفەری ڕێگاکانی دەرەوە دەکەن و ڕایدەگەیەنێت: لێخوڕین بەخێراییەک بکەن کە زۆر کەمتر بێت لەخێرایی کاتی ئاسایی له‌ پێناو سه‌لامه‌تییان.

فازڵ حاجی گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر رايگه‌ياند،بۆ ئەو شوفێرە بەڕێزانەی کە ئەمڕۆ و بەیانی و دوبەیانی سەفەری ڕێگاکانی دەرەوە دەکەن تکایە ئاگادار بن:

1- لێخوڕین بە خێراییەک بکەن کە زۆر کەمتر بێت لە خێرایی کاتی ئاسایی ،چونکە تەم لە سەرجەم ڕێگایەکان بەتایبەت لە بەرەبەیانەکان هەیە،کە ئەمەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی مەودای بینینی ئاسۆیی.

2- گڵۆپی تەم بە بەردەوام دابگیرسێنن بۆ ئەوەی بینراو بن.

3- خۆتان بپارێزن لەو گۆماو و شوێنانەی کە ئاوی بارانی لێ کۆبۆتەوە.

4- ئەگەر چونە ناو بەفر بەر لە تاریکی بگەڕێنەوە چونکە لە ئێواران پلەکانی گەرما بە زوویی بۆ ژێر سفر دادەبەزن کە ئەمەش وادەکات شەختە و بەستەڵەک پەیدابێت.

5- خۆتان بەدوور بگرن لە مانۆری تێپەڕاندن لە شەقامە تاکسایدەکان با تۆزێک دوابکەون بەڵام سەلامەت بن.

Back to top button