قەبارەی قەرزە ناوخۆیی‌و دەرەكییەكانی عێراق 79 ملیار دۆلارە

ڕاوێژکاری ئابووری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ كاروبارى ئابوورى رايده‌گه‌ينێت: عێراق 79 مليار دۆلار قه‌رزاره‌ و له‌ ئاينده‌ ئه‌ركى قورس ده‌كات

مەزهەر محەمەد ساڵح ڕاوێژکاری ئابووری سەرۆک وەزیرانی عێراق گوتی:” قەرزی ناوخۆیی و بیانی عێراق بڕی 79 ملیار دۆلارە كە ئەوەش ئەركی عێراق قورس دەكات لە ئایندە.”

پێدەچێت قەرزی عێراق لە ماوەی شەڕی ئێران و عێراقدا بە ڕێژەی 80٪ لە لایەن چوار دەوڵەتی کەنداوەوە كەم بوبێتەوە بەهۆی لێخۆشبونەوە و بەپێی ڕێککەوتنی پاریسیش عێراق ڕایگەیاندووە کە دواین پارەی قەرەبووی کوێتی داوەو قەرزی كوێتی لا نەماوە.”

 

س: ئاڕتى عه‌ره‌بى

Back to top button