بارزانی لەگەڵ لایانە نیشتمان پەروەرەكانی باكوری كوردستان كۆبۆوە

خواكوڕك

لە هه‌واڵێكى ماڵپه‌ڕى فه‌رمى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌م8ی 3ی 2017، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ مه‌سعود ته‌ك سكرتێری گشتیی پارتی سوسیالیستی كوردستان _باكور و شاندێكی یاوه‌ری كۆ بووه‌ته‌وه‌ و بارودۆخی سیاسی و ئابووریی توركیا و هه‌روه‌ها دۆزی كورد له‌ وڵاتی توركیا خراوه‌ته‌ به‌رباس و گفتوگۆ.

به‌پێى هه‌واڵى ماڵپه‌ڕه‌كه‌، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا دووپاتى یه‌ك گوتاریی لایه‌نه‌ نیشتمانپه‌روه‌ره‌كانی كورد له‌ توركیا كرایه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر پێشهاته‌ سیاسییه‌كان و به‌ پێویستیش زانراوه‌ كه‌ دیالۆگ و خه‌باتی ئاشتییانه‌، نه‌خشه‌ڕێگه‌ی كاری سیاسیی كورد بێت له‌ توركیادا.

لە هەواڵەكەدا هاتووه‌، شاندى پارتی سوسیالیستی كوردستان _باكور داوایان له‌ بارزانی كردووه‌ بۆ یه‌كخستنی ناوماڵی كورد له‌ توركیا پشتیوانیان بێت.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بارزانى بارودۆخی سیاسیی ناوچه‌كه‌ و عێراق و ئاینده‌ی كورد له‌ سووریا و هه‌روه‌ها هاوكێشه‌ نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تییه‌كانی شی كردووه‌ته‌وه‌ و ئامۆژگاریی پێویستی له‌باره‌ی دۆزی كورد له‌ توركیا بۆ شاندی میوان خسته‌ ڕوو.

 

Back to top button