دەنگۆی بێنەوتی ماڵەکەی ئاکرێ ڕەتدەکرێتەوە .

 

خێزانەکەی ئاکرێ لە سەرەتای مانگەوە نەوتیان وەرگرتووە

موحسین تەها، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سنووری پارێزگای دهۆک لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات ئەو ماڵەی 5 ئەندامی خێزانێکیان بەهۆی گازی خەڵوزەوە خنکان سەرەتای مانگ نەوتیان وەرگرتووە.

موحسین تەها ، ویڕای بەدرۆ خستنەوەی هەموو هەواڵە چەواشەکارییەکان ، گوتی ئەو لایەنانە دەیانەوێت بابەتەکە بە سیاسی بکەن ، دەنا بە پێی هەموو بەڵگەکان نەوت دابەشکراوە

هاوکات روونیشی کردەوە : “ئەو خێزانە سێ ماڵ پێکەوە دەژین، سەرۆکی خێزان و کوڕەکەی و دایکی، لەکاتی دابەشکردنی نەوت سێ بەرمیلیان وەرگرتووە”.

لە کۆتاییدا ئاشکرای دەکات دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ نەوتیان وەرگرتووە کە ژمارەیان 88 هەزار خێزانەو بەردەوامیش تا ئێستانەوت دابەشدەکرێت

Back to top button