لە سۆران دوو پرۆژەی گرینگی تەندرووستی دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە

 

لە دوای ڕاگەیاندنی سۆران وەک ئیدارەی سەربەخۆ لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ، پرۆژەکانی بەرێوەبەرایەتیی گشتی چوونە بواری جێبەجێکردن و وێڕای کرانەوەی چەند فەرمانگەو بەرێوەبەرایەتیەک وەک بەریوەبەرایەتی گشتی ، ڕەزامەندیش درا بە کردنەوەی بەرێوەبورایەتی گشتی تەندروستی لە سۆران .

 

لە چوارچێوەی ئەو بڕیارانەدا ئەمڕۆ د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەردانێکدا بۆ دەڤەری سۆران چەند نەخۆشخانەیەکی ناوچەکەی بەسەر کردەوە و چەند بەشێکی گرنگیش لەناو نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران کرانەوە.

 

وەزیری تەندرووستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمبارەوە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا گوتی : “کردنەوەی چەند بەشێکی گرنگ لە نەخۆشخانەی لە هەموویان گرنگرتر خزمەتگوزاری ئەنجامدانی نەشتەرگەری کردنەوەی دڵ، بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی دڵیان هەیە و پێویستیان بە نەشتەرگەری هەیە، بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی عێراق لە دەرەوەی پارێزگاکان، ئەمڕۆ لە ئیدارەی سۆران نەشتەرگەری کردنەوەی دڵ ئەنجامدرا، بۆیە پیرۆزبایی لە هاووڵاتییانی دەڤەرەکە دەکەین کە ئەمە دابینکردنی خزمەتگوزاری و کەمکردنەوەی رۆتینە”.

هاکات ئاماژە بەوەش دەکات بەریوەبەرایەتی گشتیی تەندرووستیی سۆران بڕیارەکەی لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە بۆ دەرچووە  بۆیەش لە چوارچیوەی ئەو بڕیارەدا نەخۆشخانەیەکی 25 قەروێڵەیی لە ناحیەی سیدەکانی سەر بە قەزای سۆران دروست بکرێت، لە ئایندەکی نزیکدا پڕۆژەکە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە .

 

Back to top button